نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 4700 دۆلار دابەزی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێژەی 1.3٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە نزیکەی 4670 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هۆکاری دابەزینی ئەمڕۆی نرخی زێڕ بۆ گوتارەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە ئاماژەی بەوەدا جەنگی ئێران بەردەوام دەبێت و چەند هەفتەیەکی دیکە دەخایێنێت.
 
دوێنێ نرخی زێڕ نزیکبووەوە لە 4800 دۆلار. هۆکارکەشی ئەوە بوو وەبەرهێنەران چاوەڕوان بوون ترەمپ لە گوتارەکەیدا کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران رابگەیێنێت، بەڵام ئەوە رووینەدا. 
 
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی 2 تاوەکو 3 هەفتەی داهاتوودا زۆر بەخراپی لە ئێران دەدەن و دەیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی بەردین. 
 
تای وۆنگ، شرۆڤەکاری سەربەخۆی بازاڕە داراییەکان لەو بارەیەوە دەڵێت، نرخی زێڕ لە ماوەی دوو رۆژدا بەرز و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
 
وۆنگ دەڵێت، ترەمپ "زۆر شەڕانی" لە گوتارەکەیدا دەرکەوت و ئاماژەی بە توندکردنەوەی هێرشەکان کردووە لە گوتارەکەیدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازاڕێکی سەوزە و میوە لە بەریتانیا. وێنە: geogphotos/Alamy

دەکرێ هەڵاوسانی خۆراک لە بەریتانیا بگاتە 9%؛ جەنگی ئێران نرخ بەرز دەکاتەوە

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەڵاوسانی خۆراک لە بەریتانیا رەنگە ئەم ساڵ بگاتە 9%، تەنانەت ئەگەر تەنگەی هورمز لە چەند هەفتەی داهاتووشدا بکرێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی جەنگی ئێران نرخی وزەی بەرز کردووەتەوە