ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4670 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیک ئاستە بەرزەکانی خۆی کە دوێنێ تۆماری کرد، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە نزیکەی 4670 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و ئاراستەی بەرزبوونەوەی رۆژی رابردووی خۆی پاراستووە.
 
رۆژی رابردوو نرخی زێر 4700 دۆلاریشی دەربازکرد، بەو پێیەش گەیشتە بەرزترین ئاستی لە سێ هەفتەی رابردوودا.
 
پێنوێنی دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە بە رێژەی 0.2% دابەزیوە، ئەوەش هاندەر بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، دەرچوونی ئەمریکا لە شەڕی ئێران گرێدراو بەوە نییە کە لەگەڵ ئێران رێکبکەون و دەتوانن بەبێ رێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی بە شەڕ بهێنن.
 
ئیدوار مێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (مارێکس) لەو بارەیەوە رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمڕۆ سنووردار بووە، لەبەر ئەوەی هێشتا گوشاری هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان باڵی کشاندووە بەسەر بازاڕەکاندا.
 
نرخی زێڕ بە تووندی ئەم رۆژانە گرێدراوە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەوەی لە کۆتاییدا چۆن شەڕی ئێران کۆتایی پێدەهێنێت.
 
درەنگانی ئەم شەو دووبارە سەرۆکی ئەمریکا گوتاری هەیە و سەبارەت بە شەڕی ئێران قسە دەکات، بە ئەگەری زۆرەوە کاریگەری لەسەر بازاڕی زێڕ دادەنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە