بڕیارێکی ئەمریکا بەهای دیناری بەرزکردەوە؛ 100 دۆلار بە کەمتر لە 153 هەزار دینارە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 153 هەزار دینار دەفرۆشرێت. ئاڵوگۆڕکارێکی دراو پێشبینی دەکات، بەهای دینار زیاتر بەرز بێتەوە و دەڵێ، ئەمریکا بڕیاریداوە دۆلار بۆ عێراق بنێرێتەوە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی بازاڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار و 900 دینار دەفرۆشرێت."
 
لە سلێمانی بەهای دینار زیاتر بەرزە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 152 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
حاجی سابیر باواجی دەڵێت، "دوێنێ ئەوە ئاشکرا بوو، کە ئەمریکا هەناردەکردنەوەی دۆلاری بۆ عێراق دەستپێکردووەتەوە، هەر لەو کاتەوە بەهای دینار بەرەو بەرزبوونەوە دەچێ، پێشبینی دەکەم زیاتریش بەرز ببێتەوە."
 
پێنجشەممە 100 دۆلار بە نزیکەی 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا؛ سەرەتای هەفتەی رابردوو 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار.
 
ئەمڕۆ د. موزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمریکا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق دەستپێکردووەتەوە.
 
بە بۆچوونی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، "ئێستا هیچ شتێک نییە رێگری لە گەشتنی دۆلار بکات، دۆلاری کاش پێش ئەوەی بە هەر کڕیارێکی سوودمەند بفرۆشرێت، بەتایبەتی گەشتیاران، بەگوێرەی پلاتفۆرمی وردی دیجیتاڵی و میکانیزمێکی زۆر رێکخراو دەبێت، کە بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا وردەکارییەکانی دەزانێت."
 
پارەی فرۆشی نەوتی عێراق دەچێتە ئەمریکا، دواتر مانگانە بە دوو کاروان دۆلار لە ئەمریکاوە دەگاتە عێراق.
 
بەهای دراوەکانی دیکە بەگوێرەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ بەمشێوەیە:
 
100 دۆلار بەرامبەر 14 ملیۆن و 500 هەزار تمەن
100 دۆلار بەرامبەر 4400 لیرەی تورکیا
1 ملیۆن لیرەی سووریا بەرامبەر 115 هەزار دینار (75 دۆلار)
100 یۆرۆ؛ 179 هەزار دینار
100 پاوەن؛ 203 هەزار دینار
1000 کرۆنی سوێدی؛ 145 هەزار دینار
1000 کرۆنی نەرویجی؛ 128 هەزار و 500 دینار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە باڵەخانەیەکدا. وێنە: Krisztian Bocsi/Getty Images

ترەمپ دەڵێ گومرگی سەر ئۆتۆمبێلی ئەورووپا بۆ 25% بەرز دەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، بڕیاری داوە لە هەفتەی داهاتووەوە گومرگ لەسەر ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەی لە یەکێتیی ئەورووپاوە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، زیاد بکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەورووپییەکان پابەندی رێککەوتنی بازرگانیی لەگەڵ واشنتن نەبوون