رووداو دیجیتاڵ
لەکاتی داخرانی بازاڕەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 2.23 دۆلار دابەزی و بە 108.17 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا؛ نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 3.13 دۆلار دابەزی و بە 101.94 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
پێشنیازی نوێی ئێران بۆ ئاگربەست هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوتە.
میدیای ئێران رۆژی هەینی رایگەیاند، ئێران رۆژی پێنجشەممە نوێترین پێشنیازی خۆی بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا گەیاندووەتە نێوەندگیرە پاکستانییەکان.
فیل فلین، شیکاری باڵا لە گرووپی پرایس فیوچەرز، گوتی: "ئەم پێشنیازەی ئێران هیوای بە بازاڕ بەخشیوە کە رێگەیەکی دەرچوون بۆ ئەمریکا هەیە."
هێشتا ئەمریکا بە فەرمی وەڵامی پێشنیازەکەی نەداوەتەوە، بەڵام ترەمپ رایگەیاندووە، ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکرێت، بەڵام ئەو پێی رازی نەبووە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاندووە، ئێران لە پێشنیازەکە داوای هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆکانی سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەی نەکردووە. پێشتر داواکاریی لەم جۆرە لە لایەن ئەمریکاوە رەتکراوەتەوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 126.41 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی ئاداری 2022ەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ