سێنتکۆم: 45 کەشتیی بازرگانیمان لە کەنداو بۆ تەنگەی هورمز گەڕاندوەتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئوسامە محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێزەکانیان رێگرییان لە 45 کەشتیی بازرگانی کردووە و ناچاریان کردوون بگەڕێنەوە بۆ بەندەرەکان لە تەنگەى هورمز.
 
رۆژی هەینی، 1ی ئایاری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی (ئێکس) رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە چاودێریکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکەی سەر تاران. 
 
بەپێی زانیارییەکانی سێنتکۆم، تاوەکو ئێستا 45 کەشتیی بازرگانی فەرمانیان پێکراوە بگەڕێنەوە بۆ بەندەرەکان تاوەکو دڵنیایی بدرێ لەوەی پابەندی گەمارۆکەن. 
 
سێنتکۆم گرتەیەکى ڤیدیۆیی لەگەڵ راگەیێندراوەکە بڵاوکردوەتەوە تێیدا دیمەنى فڕینی هێلیکۆپتەرەکانیان لەسەر کەشتییە فرۆکەهەڵگرەکانى ئەمریکا بۆ ئاگادارکردنەوەى ئەو کەشتییانەى دەیانەوێ لە تەنگەى هورمز دەربچن، بڵاوکردەوە. 
 
گەمارۆى دەریایی ئەمریکا لەسەر بەندەرەکانى ئێران لە 13ى نیسان دەستیپێکرد و ئەمریکا رایگەیاندووە تاوەکو دەگاتە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، گەمارۆکە بەردەوام دەبێت.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەى گەمارۆکەوە دەڵێ: "لە هێرشە مووشەکییەکانیان کاریگەرترە".
 
تەنگەی هورمز رێڕەوی سەرەکیی گواستنەوەی نزیکەی 20%ی نەوت و گازی سرووشتیی جیهانە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە