ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان: ئەم ساڵ کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست نابێت

03-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەم ساڵ کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست نابێت و حکومەتی عێراق مووچە رەوانە دەکات.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم ساڵ کێشە و گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست نابێت. مانگانە حکومەتی عێراق پارەی مووچە رەوانە دەکات."
 
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە، ئەمە بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێنێتەوە، کە ئەوانیش بریتین لە:
 
یەکەم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیک بووەتەوە و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کارێکی وا ناکات کە دڵی کورد لە خۆی بڕەنجێنێت کە دەیەوێت جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکوەزیران.
 
دووەم: بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق هەیە کە دەبێت مووچە رەوانە بکرێت، لەگەڵ رادەستکردنی هەندێک لە داهاتی ناوخۆیی. 
 
سێیەم: بە گوتەی جەمال کۆچەر، ئەوەیە کە حکومەتی عێراق بۆ مووچە پەنای بۆ یەدەگی بیانی بردووە، بەمەش کێشەی تەرخانکردنی پارەی پێویستی بۆ دروست نابێت.
 
حکومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی خۆی دابەشکردووە، بەڵام هێشتا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەرووی هورمز

شارەزایەکی بازرگانی: داخستنی گەرووی هورمز بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان تێکدەدات

شارەزایەکی بواری گواستنەوەی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، داخستنی گەرووی هورمز بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان تێکدەدات و حکومەتی عێراق ناچار دەکات رێڕەوی بازرگانیی خۆی بەرەو بەندەری مێرسینی تورکیا بگۆڕێت، کە ئەوەش تێچوویەکی زۆرتر و کاتێکی زیاتری دەوێت