ئۆپێک پڵەس بریار لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنان لە مانگی داهاتوو دەدات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو سەرچاوە لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هاوپەیمانییەکە رایانگەیاندووە کە بەشێوازی سەرەتایی رێککەوتوون لەسەر زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی داهاتوودا.
 
هەرچەندە بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمزەوە، رێککەوتنێکی لەو چەشنە بەزۆری دەبێتە رێککەوتنی سەر کاخەز.
 
بڕیارە ئەمڕۆ کاژێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ، 21 ئەندامی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆببنەوە.
 
7 ئەندامی سەر بە رێکخراوی ئۆپێک پێشتر رێککەوتوون لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی شەشی ئەم ساڵدا بەبڕی رۆژانە نزیکەی 188 هەزار بەرمیل نەوت.
 
ئەمە سێیەمین مانگی یەک لە دوای یەکە کە رێکخراوی ئۆپێک بڕیار لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات.
 
ئەو 7 ئەندامەی کە رۆژی یەکشەممە کۆدەبنەوە بریتین لە سعودیە، عێراق، کوێت، جەزائیر، کازاخستان، رووسیا و عومان. بە چوونەدەرەوەی ئیمارات، ئۆپێک پڵەس 21 ئەندام لەخۆ دەگرێت، بە ئێرانیشەوە، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا تەنیا ئەو حەوت وڵاتە لەگەڵ ئیمارات بەشدار بوون لە بڕیاردان لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی مانگانە.
 
جەنگی ئێران کە لە 28ی شوبات دەستیپێکرد، بووە هۆکاری داخستنی تەنگەی هورمز کە هەناردەکردنی ئەندامانی ئۆپێک پڵەس وەک سعودیە، عێراق، کوێت و ئیماراتی پەکخستووە. پێش سەرهەڵدانی دەنگ، ئەم بەرهەمهێنەرانە تەنیا وڵاتانی ناو گرووپەکە بوون کە دەیانتوانی ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکەن.
 
ئێران، کە ئەویش ئەندامێکی ئۆپێک پڵەسە لە ناو ئەو 7 وڵاتەدا نییە کە رۆژی یەکشەممە کۆدەبنەوە، بەهۆی ئەو گەمارۆیەی ئەمریکا کە لە مانگی نیسان دا بەسەر ئەو وڵاتە سەپاندوویەتی و هەناردەکردنی نەوتی کەمکردووەتەوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە