نرخی زێڕ 4220 دۆلاری تێپەڕاند

03-12-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەوە و ئاستی 4220 دۆلاری تێپەڕاند.
 
چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی نرخی زێڕە.
 
کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆمەڵێک داتای ئابووریی ئەمریکا بڵاودەبنەوە کە دەتوانن کاریگەری لەسەر روانگەی بانکی فیدراڵیی ئەو وڵاتە دابنێن.
 
نرخی زێڕ رۆژی سێشەممە نزیکەی 1٪ دابەزی بوو، بەڵام ئەمڕۆ زیانەکانی رۆژی رابردووی خۆی قەرەبوو کردەوە و درێژەی دا بە بەرزبوونەوەکانی ئەم هەفتەیەی خۆی.
 
برایان لان، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (گۆڵد سیلڤەر سێنتراڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دوێنێ بەهۆی کۆکردنەوەی قازانج هەندێ سەرمایە لە بازاڕی زێڕەوە چووبووەوە نێو بازاڕی پشکەکان و بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان، لەبەر ئەوە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە جووڵەیەکی ئاساییە."
 
بەپێی رووپێوەکان، چانسی کەمکردنەوەی سوودی بانکی ئێستا بەراورد بە هەفتەی رابردوو لە 85٪ـەوە بەرزبووەتەوە بۆ 89٪.
 
بانکی ناوەندیی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر سوودی بانکی دەدات و کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەتوانێت پاڵپشتی بێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و کانزاکانی دیکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل. وێنە: ئەرشیڤ

گومرگی عێراق بۆ رووداو: لە 3ی مانگەوە سیستمی زانیاریی پێشوەختەی گومرگی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق دەڵێ، لە 3ـی ئەم مانگەوە سیستمی زانیاریی پێشوەختەی گومرگی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ دەکرێ و دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە بازرگانان کە ئەوەش کاریگەری لەسەر بەهێزبوونی بەهای دینار لە بازاڕی هاوتەریب دا دەبێت