رووداو دیجیتاڵ
کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە، بەهۆی داخستنی گەرووی هومرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە هۆکار بۆ بەردەوامیی بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی نرخی نەوت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمڕۆ 1 دۆلار و 67 سەنت، واتا بەڕێژەی 2٪ بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 96 سەنت بەرزبووەوە بۆ 76 دۆلار و 60 سەنت.
داخستنی گەرووی هورمز و وەستانی هاتووچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، بەرهەمهێنەرانی نەوتی کەنداوی ناچارکردووە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان کەم بکەنەوە.
عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ رۆژانە 1.5 ملیۆن بەرمیل کەمکردووەتەوە و قەتەریش رایگەیاندووە چاککردنەوەی دامەزراوەکانی گازی ئەو وڵاتە رەنگە زیاتر لە مانگێک بخایێنێت.
ئێران هەڕەشەی کردووە هەر کەشتییەکی نەوتی بەبێ رەزامەندایی ئەوان لە گەرووی هورمز تێپەڕێت، دەیکەنە ئامانج.
بانکی جەی پی مۆرگن رایگەیاندووە، نزیکەی 329 کەشتیی نەوتی لە کەنداو گیریان خواردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ