رووداو دیجیتاڵ
لەکاتی داخرانی بازاڕە داراییەکان نرخی ئۆنسەیەک زیو 10٪، یاخود 7.14 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 77.50 دۆلار.
بەم پێیە، ئێستا کیلۆیەک زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 2,492 دۆلارە.
لە مامەڵەکانی ئایندەشدا ئۆنسەیەک زیو گەیشتە 76.89 دۆلار.
هەفتەی رابردوو زیو ناجێگیرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی؛ رۆژی چوارشەممە ئۆنسەیەکی گەیشتە زیاتر لە 92 دۆلار، بەڵام بەیانیی دوێنێ هەینی ئاستی 66 دۆلاری تۆمارکرد.
ئێوارەی دوێنێ هەینی، ئۆنسەیەک زیو ئاستی 78 دۆلاریشی تێپەڕاندەوە، بەڵام نەیتوانی بەرگری لەو ئاستە بکات.
بەگشتی لەسەر ئاستی هەفتانە، زیو هەفتەی رابردوو 10٪ دابەزیوە، کە دەکاتە نزیکەی 10 دۆلار.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم ناجێگیرییە، دەستنیشانکردنی کێڤن وارش بوو بۆ پۆستی سەرۆکی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، کە بەوە ناسراوە سیاسەتێکی نەختینەیی تووندی هەیە. ئەمەش وایکرد وەبەرهێنەران بە خێرایی دەست بە فرۆشتنی زیو و زێڕ بکەن.
نیڵ وێڵش، شارەزای بازاڕی کانزاکان لە دامەزراوەی"بریتانیا" رایگەیاند، "ئەم هەڵبەز و دابەزینە تووندەی زیو نیشانەی ئەوەیە کە نەختینە لە بازاڕدا کەم بووەتەوە و خواستی چینییەکانیش بۆ کڕین پاشەکشەی کردووە. پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی پشووەکانی چین، بازاڕەکە بە نادیاری بمێنێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ