رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر 1500% بەرزبووەتەوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردووەتەوە، داهاتی ئەم هەفتەیە لە 28ـی ئادار بۆ رۆژی هەینی، 3ـی نیسان، 14 ملیار و 666 ملیۆن و 997 هەزار دینار بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەیەک پێشتر و لە 21 بۆ 27ـی ئادار، تەنیا 896 ملیۆن و 866 هەزار دینار بووە.
شوان جەبار، سەرپەرشتیاری ماڵپەڕی شەفافیەت، 25ـی ئادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هۆکاری دابەزینی داهات نەبوونی دەوامی فەرمانگە حکومییەکانە. هەروەها ئەو جەنگەی لە ناوچەکە هەیە کاریگەری لەسەر داهات هەیە، بەتایبەت بۆ داهاتی ئاڵوگۆڕی دەروازە سنوورییەکان".
بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ رووداو، رۆژانە لە 451 فەرمانگەی سنوورەکە و داهاتی نێوخۆ کۆدەکەنەوە.
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند و لەلایەن نووسینگەکەیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ