رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت لەکاتی داخستنی بازاڕەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 07-02-2026 بە بەرزبوونەوە داخرا.
نیگەرانی لە ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران، رۆژی هەینی نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 50 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 68 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 26 سەنت بەرزبووە و بە 63 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، رۆژی هەینی 06-02-2026 نرخی نەوت بە دابەزین کرایەوە، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕەکان لە کاژێر 01:00ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە، نرخەکانی نەوت نزیکەی 1 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوە.
جۆن کیلدۆف، دامەزرێنەری کۆمپانیای راوێژکاریی (ئیگەین کاپیتاڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پرسی ئێران و نزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران، یان دوورکەوتنەوەیان بە تووندی کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت داناوە."
کیلدۆف دەڵێت، رۆژێک دەگوترێت دوو وڵات نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن و رۆژێک دەڵێن، ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران هەیە و بەوپێیەش نرخی نەوت دەستبەجێ کاردانەوە بەرامبەر بەو هەواڵانە پێشاندەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ