کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نەخشەی بەدرە لە پارێزگای واست

نەخشەی بەدرە لە پارێزگای واست

business

بەدرە دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکات

ئاسۆ فیشەگی

ئاسۆ فیشەگی

08-02-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسۆ فیشەگی
ئاسۆ فیشەگی08-02-2014

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا
عێراق22-11-2026

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا

نەورۆز ریمۆنتادای بەسەر گەرمەی پێشەنگدا کرد
وەرزش21-11-2026

نەورۆز ریمۆنتادای بەسەر گەرمەی پێشەنگدا کرد

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

رووداو-هەولێر

پارێزگای واست رایگەیاند، کێڵگەی نەوتی بەدرە دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کرد و ئێستا رۆژانە 15 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێنێ.

مەحموود عەبد رەزا، پارێزگاری واست بە رۆژنامەی (سەباح)ی نیمچە فەرمی عێراقی راگەیاند: "کێڵگەی نەوتی شارەدێی بەدرە دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کرد و ئێستا رۆژانە 15 هەزار بەرمیل بەرهەمدێنێ".

پارێزگاری واست گوتیشی، "بڕیارە لە ناوەراستی مانگی ئاداری داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەی بەدرە بۆ 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزببێتەوە و دوای تێپەڕبوونی ساڵێکیش، بەرهەمی کێڵگەکە بۆ 120 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزببێتەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی، کە سەرپەرشتی کێڵگەی نەوتی بەدرە دەکات و خاوەنی لە 40% پشکەکانێتی، پێشتر رایگەیاند، کە پێشبینی دەکات بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی بەدرە لە ساڵی 2017 بگاتە 170 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".

شارەدێی بەدرە دەکەوێتە دووری 90 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری کوتی سەنتەری پارێزگای واست لە ناوەڕاستی عێراق و بەشێکە لە ناوچە دابراوەکان، کە ماددەی 140ـی دەستووری عێراق دەیانگرێتەوە و یەدەگی نەوتیی بە نزیکەی 3 ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا
عێراق22-11-2026

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا

نەورۆز ریمۆنتادای بەسەر گەرمەی پێشەنگدا کرد
وەرزش21-11-2026

نەورۆز ریمۆنتادای بەسەر گەرمەی پێشەنگدا کرد

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە