رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا رۆژی هەینی بە رێژەی 2% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاڵۆزبوونی دۆخی ئێران و تووندبوونەوەی هێرشەکانی رووسیا لەسەر ئۆکراینا دەگەڕێتەوە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور دۆلارێک و 35 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 63 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش دۆلارێک و 36 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 59 دۆلار و 12 سەنت.
نرخەکانی نەوت، رۆژی پێنجشەممە بە رێژەی 3% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیبوو.
بەوپێیەش لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 4% و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 3% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.
فیل فلین، شارەزای بازاڕی نەوت لە کۆمپانیای راوێژکاریی (پرایس فیوچەرز گرووپ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "خۆپێشاندانەکانی ئێران بازاڕی نەوتی خستووەتە دۆخێکی هەستیارەوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەگەری پچڕانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەهۆی تووندبوونەوەی خۆپێشاندانەکان لەئارادایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ