رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی رایگەیاند، قازانجی سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێژەی 25% زیادی کردووە.
کۆمپانیاکە دەڵێت، سنووردارکردنی جووڵەی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز، یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی داهاتەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزکردنەوەی توانای بۆریی نەوتی خاوی (رۆژهەڵات-رۆژئاوا)یە بۆ بەرزترین توانای.
گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهان، لە 3 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 32.5 ملیار دۆلار پوختەی قازانجی هەبووە کە زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان. کۆی داهات بەڕێژەی نزیکەی 7٪ بەراورد بە پار بەرزبووەتەوە بۆ 115.49 ملیار دۆلار، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ و بڕی فرۆشراوی نەوتی خاو و بەرهەمە پاڵاوکراوەکان و کیمیاییەکانەوە.
ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئارامکۆ رایگەیاند: "هێڵی بۆریی 'رۆژهەڵات-رۆژئاوا' کە گەیشتە ئەوپەڕی توانای خۆی کە 7 ملیۆن بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا، سەلماندی شادەمارێکی سەرەکیی دابینکردنە و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شۆکی جیهانیی وزە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ