رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە بەرزبوونەوەی بەرچاو کرایەوە و توانی ئاستی 4,770 دۆلار بپێکێت، بەڵام لە دوای چەند کاژێرێک قازانجەکانی لەدەستدا و ئێستا لە نزیک 4720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ناکۆکییەکانی نیوان ئێران و ئەمریکا، نرخەکانی نەوتی لە ئاستێکی بەرزدا هێشتووەتەوە.
ئەوەش هیچ بوارێک بۆ دابەزینی هەڵاوسان ناڕەخسێنێت.
ئیلیا سپیڤاک، سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (تەیستی لایڤ) لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئاڕاستەی سیاسەتی نەختیی زۆربەی بانکە ناوەندییەکان تووندکردنەوەی سیاسەتی نەختییە."
بەپێی ئیلیا، " هەموو ئەگەرەکانی دابەزاندنی سوودی بانکی لەم ساڵدا پێدەچێت لەبارچووبێت."
ئەمڕۆ داتاکانی هەڵاوسان و نرخەکانی بەکاربەر لە ئەمریکا بڵاو دەبنەوە و ئەوەش رەنگە هەندێ ئاماژەی لێبکەوێتەوە کە جەنگی ئێران چۆن نرخەکانی لەو وڵاتە بەرزکردووەتەوە.
بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بەو پێیەی بە تووندی کاریگەری لەسەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی ئەمریکا دروستدەکات، زیان لە نرخی زێڕ دەدات.
بانکی ئەمریکا و گۆڵدمان ساکس پاشگەزبوونەتەوە لەو پێشبینییانەی کە پێشتر کردبوویان لەسەر ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەم ساڵدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ