نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 2943 دۆلار بەرزبووەوە

13-03-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ بەهۆی ناڕوونییەکانی پەیوەست بە پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە. دابەزینی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا پاڵپشتیی زیاتری بۆ نرخی کانزای زەرد دروستکردووە.
 
یەک ئۆنسە زێڕ بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، بەڕێژەی 0.4٪ بەرزبووەوە و بە 2943 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە سەرووی 2950 دۆلار.
 
ئیدوارد میر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (مارێکس) رایگەیاند، "لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی زێڕ دەگاتە 3000 دۆلار."
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، خاوبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە، بەڵام هێشتا نیگەرانی لەسەر پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا دەتوانێت پاڵپشتیی زیاتر بۆ نرخی کانزای زەرد درووستبکات. 
 
داتاکانی هەڵاوسان لە ئەمریکا کە رۆژی چوارشەممە بڵاوبوونەوە، ئاشکرایان کرد رێژەی هەڵاوسان لە مانگی دوو کەمتر لە ئاستی پێشبینییەکان بەرزبووەتەوە، بەڵام رەنگە لە مانگەکانی داهاتوودا ئەوە روونەدات، بەوپێیەی سەپاندنی پێناسە گومرکییەکان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر هاوبەشە بازرگانییەکانی، دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.