سامانی ئیلۆن مەسک بەشی مووچەی 80 ساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سامانی ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، بە ئاستێکە کە دەتوانێ گۆڕانکاری لە هاوکێشە داراییەکاندا دروست بکات.
 
سامانی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە بەشی دابینکردنی مووچەی یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی کوردستان بۆ 973 مانگ دەکات، ئەوەش واتە 80 ساڵ کە تەمەنی خزمەتی دوو نەوەی تەواو لەخۆدەگرێ.
 
بەپێی گۆڤاری فۆربس، سامانی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا ئێوارەی رۆژی هەینی گەیشتە 749 ملیار دۆلار.
 
ئەوەش دوای ئەوە هات کە دادگای باڵای دیلاوێر لە ئەمریکا پاکێجی پاداشتەکانی ئیلۆن مەسکی بە بڕی 139 ملیار دۆلار پەسند کرد و ئیدی سامانی مەسک بۆ 749 ملیار دۆلار بەرزبووەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە