دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی؛ 100 دۆلار بە 146 هەزار دینارە

13-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەهای دینار، تمەن و لیرەی سووریا دابەزی.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بازاڕەکان بە فەرمی داخراون، بەڵام لە دەرەوەی بازاڕی دۆلارەکە 100 دۆلار بە 146 بۆ 147 هەزار دیار مامەڵەی پێوە دەکرێت".
 
دوێنی لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا، 100 دۆلار بە 141 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێودەکرا، لەکاتی داخستندا گەیشتە زیاتر لە 143 هەزار دینار.
 
رەوەز میرزا گوتی: "ئەمڕۆ 100 دۆلار بە نەخت بەرامبەر 8 ملیۆن و 500 هەزار تمەنی ئێرانە و بە حەواڵە 9 ملیۆن و 300 هەزار تمەنە".
 
دوێنێ 100 دۆلار بە نەخت بەرامبەر 8 ملیۆن تمەن بوو، بە حەواڵەش کەمتر بوو لە نۆ ملیۆن.
 
ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو ئاماژەی بەوەشکرد، لیرەی سووریاش بەهای دابەزیوە و ملیۆنێکی بە 158 هەزار دینارە، واتا 108 دۆلار، لەکاتێکدا دوێنێ ملیۆنێکی بە 114 دۆلار بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە