نرخی زیو بۆ نزیکەی 82 دۆلار دابەزی

12-02-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زیو ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، قازانجەکانی دوێنێی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ یەک ئۆنسە زیو بەڕێژەی 2٪ دابەزی و بە نزیکەی 82 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەلیکار لە ئەمریکا لە مانگی یەک، گومانی دروستکردووە لەسەر ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت لە کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی، ئەوەش گوشاری بۆ نرخی کاڵا و کانزاکان دروستکردووە.
 
پێشتر بازاڕ چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد لە مانگی شەشی ئەمساڵدا سوودی بانکی دووبارە کەم بکرێتەوە، بەڵام ئێستا پێیانوایە کەمکردنەوەی سوودی بانکی رەنگە دوابکەوێت بۆ مانگی 7.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرمیلی نەوت

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دابەزی بۆ 87 دۆلار

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی، دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە بەپێی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پێشنیازی کردووە یەدەگی ستراتیژیی نەوت بکاتەوە