رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی 97 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوپێیەش بەراورد بە دوێنێ، نزیکەی 100 تمەن گرانتر بووە.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین ئاستی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 98 هەزار و 800 تمەن بووە و کەمترین ئاستیشی 97 هەزار و 450 تمەن بووە.
هەفتەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەرەو دابەزین ئاراستەی گۆڕیوە و لەو ماوەیەدا بەڕێژەی 2.67٪ دابەزیوە.
شارەزایانی بازاڕی دراوەکان پێیانوایە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەرێنیی سیاسی، بەتایبەتی رێککەوتنی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئاژانسەکە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای تمەنە بەرامبەر بە دۆلار.
هەندێ لە شارەزایانی دیکە پێیانوایە، بەرزبوونەوەی بەهای تمەن کاتییە لەبەر ئەوەی رێککەوتنی ئێران و ئاژانسی ئەتۆمی نابێتە هۆکار بۆ ئەوەی سزاکانی ئەورووپا بەسەر ئەو وڵاتە نەسەپێنرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ