نرخی زێڕ بۆ کەمتر لە 5000 دۆلار دابەزی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا، دابەزی بۆ کەمتر لە 5000 دۆلار.
 
دابەزینی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئامارەکانی هەڵاوسانی مانگی یەکی ئەمریکا، ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی زیاتر بووە.
 
نرخی زێڕ ئەمڕۆ نزیکەی 50 دۆلار دابەزی و بە 4990 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئێران و ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە جنێڤ دانوستاندنەکانیان سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران درێژە پێدەدەن و تاران ئامادەیی خۆی نیشانداوە لەسەر بابەتی ئەتۆمیی سازش بکات، بە مەرجێک گەمارۆ ئابوورییەکانی لەسەر لابدرێت.
 
ماوەی چەند مانگە نرخی زێڕ بە تووندی گرێدراوە بە رووداوە جیۆسیاسییەکان بەتایبەتی پرسی ئێران و ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەشەنەی کردووە.
 
نرخی زێڕ رۆژی هەینی بەڕێژەی 2٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیە قازانجەکانی خۆی لەدەستدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە