مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی تورکیا تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن

16-03-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا تاوتوێی نە‌هێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەن. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەو سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاوتوێ کرا."
 
هاوکات، هەردوولا "هاوڕابوون لە سەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ى ئادارى 2025، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، سەردانى بەغداى کرد و لەگەڵ هەردوو  وەزیرانى نەوت و کارەبارى عێراق کۆبووەوە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى نەوتى عێراق، لە کۆبوونەوەى ئاڵپئارسڵان بایراکتار لەگەڵ حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوت دا، باسیان لە پەیوەندیى نێوان هەردوو وڵات کردووە لە بوارەکانى وزە و نەوت و گاز.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیرى وزە و سەرچاوە سروشتییەکانى تورکیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و هۆشەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری کاروباری تورکیا لە فەرمانگەکە پێشوازییان لێکرد.
 
لە 23ـی ئاداری 2023ـەوە، هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی تورکیاوە وەستا، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕێک

ئۆنسەیەک زێڕ 4,500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.