رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت رۆژی دووشەممە لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی نێو بازاڕەکاندا دابەزی.
هەناردەکردنەوەی نەوت لە بەندەری (نۆڤۆرۆسیسک)ـی رووسیا دەستیپێکردووەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی هێرشی درۆنیی ئۆکرایناوە هەفتەی رابردوو وەستابوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ دووشەممە، 58 سەنت دابەزی و بە 63 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 59 سەنت دابەزی و بە 59 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی هەینی، نرخەکانی نەوت بەڕێژەی 2٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی بوو و ئەوەش بووە هۆکار هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بە بەرزبوونەوە کۆتایی پێ بێت، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بازاڕی نەوت ئاراستەی دابەزینی دووبارە گرتووەتەبەر.
توشیتاکا تازاوا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (فوجیتۆمی سیکیۆریتی) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازرگانان سەرقاڵی خەمڵاندنی رەوشی رووسیان و ئەوەی کە تاوەکو چەند هێرشەکانی رووسیا دەتوانێت زیان بە کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە بگەیێنێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ