رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێرشکردنە سەر لقەکانی بانکە ئەمریکییەکان وەکو وەڵامێک بووە بۆ ئەو دەستدرێژییەی کراوەتە سەر دوو بانکی ئێرانی.
سەردار نایینی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدات، ئەگەر دووژمن ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، هەموو بانکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانجێکی رەوا لەلایەن ئێرانەوە.
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێرش بۆ سەر لقەکانی بانکە ئەمریکییەکان لە وەڵامی دەستدرێژیی دووژمن بووە بۆ سەر دوو بانکی ئێرانی.
نایینی هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کرد و گوتی، "ئەگەر دووژمن ئەم کارەی دووبارە بکاتەوە، ئەوا سەرجەم لقەکانی بانکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانجی رەوای ئێمە."
دوو رۆژ پێش ئێستا، دوو بانک لە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بۆردوومان کران و میدیای ئێران دەڵێت، لەم هێرشەدا دوو کەس کوژراون. ئێران هۆشداریی دابوو، هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بانکەکانی ئێران بێ وەڵام نابێت.
ئەم لێدوانانەی گوتەبێژی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکەدا چووەتە قۆناخێکی نوێوە و هەردوولا یەکدی بە تێکدانی سەقامگیریی ئابووری و ئەمنی تۆمەتبار دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ