شەڕی بازرگانیی ترەمپ بەهای زێڕی گەیاندەوە سەرووی 2900 دۆلار

18-02-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ پارێزگاری لە ئاستە بەرزەکانی رۆژی رابردووی خۆی کرد و ئەمڕۆ یەک ئۆنسەی بە 2903 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی و دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
 
ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ (سێشەممە، 18-2-2025) بۆ گرێبەستەکانی داهاتووی بە 2910 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
جیوانی ستانۆڤا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە بانکی UBS لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بەهۆی شەڕی بازرگانی و نیگەرانی لە لێکەوتەکانی، نرخی کانزای زەرد بەردەوامە لە بەرزبوونەوە."
 
ئەو شارەزایە دەڵێت، "پێشبینی دەکرێت بەو زووانە نرخی زێڕ بگاتە ئاستی 3000 دۆلار؛ خواستی بانکە ناوەندییەکان بۆ کانزای زەرد، پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە."
 
ترەمپ هەڕەشەی کردووە پێناسی گومرگیی زیاتر بەسەر بەرهەمی هاوردەکراو دەسەپێنێت لەنێوانیشیاندا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کە بە ئەگەری زۆرەوە لە سەرەتای مانگی چوارەوە جێبەجێ دەکرێت.
 
لەلایەکی دیکەوە؛ دانوستاندنەکانی پەیوەست بە شەڕی ئۆکراینا و ئەگەری کۆتاییهێنان بەو شەڕە، بوونەتە بابەتێک کە بازرگانانی زێڕ چاودێری دەکەن.
 
بانکی مۆرگن ستانلیی ئەمریکی لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەگەر لە ئۆکراینا شەڕ کۆتایی پێبێت، خواستی بانکە ناوەندییەکان بۆ کڕینی زێڕ زۆر دادەبەزێت، ئەوەش بە نەرێنی کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دادەنێت."

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.