یەک ئۆنسە زێڕ بە کەمتر لە 5000 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 10 دۆلار دابەزی و بە 4990 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
دابەزینی کەمی نرخی زێڕ بەهۆی سنوورداربوونی مامەڵەکانە، بەو پێیەی بازرگانان چاوەڕێی بڕیاری ئەمڕۆی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر سوودی بانکی دەکەن.
 
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئواندا) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئاراستەی نرخی زێڕ پەیوەستە بەوەی بانکی ناوەندی چۆن لە سوودی بانکی دەڕوانێت."
 
ئەو شرۆڤەکارە دەشڵێت، "بازرگانانی زێڕ چاوەڕێین بزانن ئایا هێشتا بانکی ناوەندی بەنیازی کەمکردنەوەی سوودی بانکییە یان بەهۆی رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە بابەتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەم ساڵ لەبیر دەکات."
 
نرخی نەوت لە ئاستە بەرزەکانی خۆی مامەڵەی پێوەدەکرێت و نیگەرانیی دروستکردووە لەسەر بەرزکردنەوەی هەڵاوسان.
 
ئەمڕۆ کاژێر 9:00ی شەو بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی رادەگەیێنێت و پێشبینی دەکرێت سوودی بانکی بە جێگیری بهێڵێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە