نرخی نەوتی برێنت 111 دۆلاری تێپەڕاند

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی ئیمارات و سعودیە دوێنێ رایانگەیاند رووبەڕووی هێرشی درۆنیی نوێی ئێران بوونەتەوە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 2 دۆلار و 3 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 111 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 2 دۆلار و 31 سەنت بەرزبووەوە و بە 107 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەفتەی رابردوو نرخەکانی نەوتی برێنت و دەریای باکوور بەڕێژەی 7٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبەر کاڵبوونەوەی هیواکانە بە کردنەوەی تەنگەی هورمز و بەردەوامی ئاگربەست کە هەر ساتێک دەتوانێت لەباربچێت.
 
جەیسن شێنکەر، ئابووریناسی سەر بە کۆمپانیاری راوێژکاری (پرستیژ ئیکۆنۆمیکس) لەو بارەیەوە دەڵێت، "تاوەکو جەنگی ئێران درێژخایەنتر بێت، مەترسیی مانەوەی نرخەکانی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا زیاترە."
 
ئەو ئابووریناسە دەڵێت، "بەرزیی نرخەکانی نەوت گەشەی ئابووری لەباردەبات."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

وەزیری وزەی ئەمریکا: تەنگەی هورمز تاوەکو هاوین دەکرێتەوە

وەزیری وزەی ئەمریکا دەڵێ، پێشبینی دەکەن تەنگەی هورمز تاوەکو هاوین بکرێتەوە. هۆشدارییش دەدات، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە "بەبارمتەگرتن"ی ئابووریی جیهان، سوپای ئەمریکا بە هێز رێڕۆ ئاوییەکە دەکاتەوە