یەک بیتکۆین بە 78 هەزار دۆلارە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی یەکشەممە نرخی بیتکۆین (گەورەترین دراوی دیجیتاڵی جیهان) بۆ سێیەم رۆژی یەک لە دوای یەک لە دابەزین بەردەوامە.
 
یەک بیتکۆین ئەمرۆ نزیکەی 250 دۆلاری لە دەستدا و ئێستا بە نزیکەی 78 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی بیتکۆین دوێنێ بەڕێژەی 1.3٪ دابەزی بۆ نزیکەی 78 هەزار و 230 دۆلار.
 
دابەزینی نرخی بیتکۆین هاوکات لەگەڵ ئەو چەقبەستنەی کە لە پرسی ئێران دا دروستبووە.
 
هیچ ئاسۆیەک بۆ کۆتایی پێهاتنی جەنگ دیار نییە و هێشتا جەنگ دەستیپێنەکردووەتەوە.
 
نیگەرانی لەو دۆخە، بەهای قەواڵە داراییەکانی ئەمریکای و بۆرسەکانی ئەمریکاشی هەفتەی رابردوو دابەزاند.
 
دابەزینی نرخی بیتکۆین بۆ کەمتر لە 80 هەزار دۆلار کە ئاستێکی هەستیارە بەو مانایەیە کە ئاستی 80 هەزار ئاستێک نییە کە بە ئاسانی بشکێت و ئەگەر وەرچەرخانێک لە هۆکار جیوسیاسییەکان یان سیاسەتی نەختی بانکە ناوەندییەکان یان جەنگی ئێران و ئەمریکا بەدی نەیەت، ئەستەمە ئاراستەی نرخی بیتکۆین بە ئاسانی 80 هەزار دەرباز بکات.
 
بەپێی ئەو داتایانەی کە لەلایەن کۆمپانیای (CoinGlass) کۆکراوەتەوە لە ماوەی 24 کاژێردا ئەو بازرگانانەی کە گرەویان لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بیتکۆین کردووە نزیکەی 552 ملیۆن دۆلاریان لەدەستداوەو مایەپووچ بوون.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

وەزیری نەوتی عێراق بۆ رووداو: مانگی 4 نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە تەنگەی هورمزەوە هەناردە کردووە

وەزیری نەوتی عێراق لە یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی خۆیدا دوای وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمان، پلان و کارنامەی وەزارەتەکەی راگەیاند و گوتی، "بەهۆی جەنگەوە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە تووشی پاشەکشەیەکی گەورە بووە."