وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی رابردوو 339 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داهاتی نەوتی عێراق لەو مانگەدا گەیشتووەتە یەک ملیار و 87 ملیۆن دۆلار و 339 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئایاری 2026 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیساندا 9 ملیۆن و 884 هەزار و 130 بەرمیل بووە. داهاتی بەدەستهاتوو لە فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە گەیشتووەتە یەک ملیار و 87 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار.

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کردووە، بڕی هەناردەکراو بەسەر ئەم کێڵگانەدا دابەش بووە:

کێڵگەکانی بەسرە: چوار ملیۆن و 587 هەزار و 610 بەرمیل.

کێڵگەکانی کەرکووک (لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە): چوار ملیۆن و 957 هەزار و 456  بەرمیل.

نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان (لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە): 339 هەزار و 64 بەرمیل.

هەناردە و داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئادار بۆ نزیکەی نیوە دابەزیوە.  مانگی ئاداری ئەم ساڵ عێراق 18 ملیۆن و 604 هەزار و 951 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، داهاتەکەی یەک ملیار و 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار بوو.

هەروەها هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانیش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لە مانگی ئاداردا  یەک ملیۆن و 271 هەزار و 200 بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی هەناردەکراوە.

بەڵام هەناردەی نەوتی کەرکووک لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئادار زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل زیادی کردووە. لە مانگی ئاداردا دوو ملیۆن و 772 هەزار و 217 بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی هەناردە کرابوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک و چەند بەرمیلێک نەوت

نرخی نەوتی برێنت 111 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی ئیمارات و سعودیە دوێنێ رایانگەیاند رووبەڕووی هێرشی درۆنیی نوێی ئێران بوونەتەوە.