رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە یەک بیتکۆین بە نزیکەی 107 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی لە ئاستی بەرز دا بە جێگیری ماوەتەوە.
نرخی بیتکۆین لە ماوەی 10 رۆژدا بەڕێژەی 8٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی دراوە دیجیتاڵییەکان دەڵێن: "نرخی بیتکۆین نزیکبووەتەوە لە خاڵێکی پاڵپشتی بەهێز لەڕووی تەکنیکییەوە."
نرخی بیتکۆین لە درێژخایەن دا ئاراستەی بەرەو بەرزبوونەوەیە، بەڵام لە کورتخایەن دا ئاراستەکەی دابەزینی زیاترە، بەتایبەتی ئەگەر کڕیاران هێندە هێزیان بەسەر فرۆشیاران دا نەشکێتەوە و نەتوانن نرخی بیتکۆین لە ئاستەکانی ئێستا دا بەرزبکەنەوە.
لەڕووی تەکنیکییەوە نرخی بیتکۆین تێکڕای 100 رۆژی رابردووی خۆی کە 115 هەزار دۆلارە بەرەو خوارەوە شکاندووە و لەبەر ئەوەش هەندێ لە شارەزایان پێشبینیی زیاتری دابەزینی نرخی بیتکۆین دەکەن، ئەگەر گرنگترین دراوی دیجیتاڵی نەتوانێت بە ئاسانی ئاستی 115 هەزار دۆلار بەدەست بهێنێتەوە.
(RSI) کە یەکێکە لە پێنوێنە گرنگەکان و هێمایەکە بۆ هێزی جووڵەی نرخەکان، ئێستا نزیکەی 40ـە و بە واتایەکی دیکە کە نرخی ئەو دراوە دیجیتاڵییە زۆر دابەزیوە و فشاری فرۆشی لەسەرە.
لەبەر ئەوەیە کە پێشبینیی زیاتر دابەزینی نرخی بیتکۆین بۆ نزیکەی 100 هەزار دۆلار دەکرێت، ئەگەر هیچ هاندەرێک نەبێت لە بازاڕ دا بۆ ئەوەی بەرگری لە ئاستەکانی ئێستای نرخی بیتکۆین بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ