رووداو دیجیتاڵ
یەک دۆلار بە زیاتر لە 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 2.81٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەمڕۆ، شەممە، یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 100 هەزار و 550 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەگەری گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران لە چەند رۆژی داهاتوودا، بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.
رۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەوتەوە یەکگرتووەکان بریارێکی خستە دەنگدانەوە بۆ بەردەوامی هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئەو وڵاتە، بەڵام بڕیارەکە شکستی هێنا و بە ئەگەری زۆرەوە کۆتایی ئەم مانگە سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران جێبەجێ دەکرێنەوە.
شارەزایانی بازاڕی دراوەکان لە ئێران، پێیانوایە هەواڵی نەرێنیی سیاسی بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ شەممە نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دادەبەزێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ