وەزارەتى نەوت: مانگی رابردوو زیاتر لە 7.5 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەرێمى کوردستان هەناردە کراوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە مانگى تشرینی دووەمدا عێراق 106.5 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە کە 7.5 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەرێمى کوردستان بووە و داهاتى تێکڕاى نەوتەکەش گەیشتووەتە 6.5 ملیار دۆلار. 
 
پێنجشەممە، 25ى کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڕى نەوتى هەناردەکراوى عێراق و هەرێمى کوردستانى بۆ مانگى تشرینی دووەمى ئەم ساڵ بڵاوکردەوە.
 
بە گوێرەى راگەیێندراوەکە، لەو مانگەدا عێراق 106 ملیۆن و 593 هەزار و 352 بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە و لەو بڕە، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە 7 ملیۆن و 583 هەزار و 733 بەرمیل بووە.
 
لە 27ى ئەیلوولى 2025ەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە دەستیپێکردووەتەوە، دواى ئەوەى لە کۆتایی ئادارى 2023ەوە راگیرابوو.
 
وەزارەتى نەوتى عێراق دەڵێ، بڕى نەوتى هەناردەکراو لە رێگەى بەندەرى بەسرەوە 98 ملیۆن و 709 هەزار و 759 بەرمیل بووە، هەروەها بڕى نەوتى هەناردەکراو بۆ ئوردن 299 هەزار و 824 بەرمیل بووە.
 
بە گوێرەى ئامارەکە، لە مانگى تشرینی دووەم دا رۆژانە 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتى عێراق و هەرێمى کوردستان هەناردە کراوە.
 
وەزارەت داهاتى نەوتى هەناردەکراوى ئەو مانگەى بە 6 ملیار و 595 ملیۆن و 391 هەزار دۆلار دیاری کردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی و تمەنی ئێرانی

یەک دۆلار 136 هەزار تمەنی تێپەڕاند

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن ئەمرۆ پێنجشەممە 850 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و ئاستەکانی 135 هەزار تمەن و 136 هەزار تمەنیشی تێپەڕاند و یەک دۆلار ئێستا بە 135 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.