یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4077 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

20-11-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمرۆ پێنجشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە لەگەڵ کاڵبوونەوەی چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە.
 
لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 4130 دۆلار، بەڵام ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ ئاراستەی دابەزینی گرتەبەر.
 
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( ئواندا) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا گرەوەکان لەسەر دابەزاندنی رێژەی سوودی بانکی کەم بوونەتەوە و ئەوەش زۆرترین زیانی لە نرخی زێڕ داوە."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە لە ماوەی کورتخایەندا ئەوە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ کەمتر بێت لە ئاستی 4100 دۆلار.
 
هاوکات پێنوێنی دۆلار کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی دەپێوێت، بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی دوو هەفتەی رابردووی خۆی.
 
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەلایەکی دیکەوە خواست بۆ کڕینی زێڕ لەو وڵاتانەی بە دراوێکی دیکە جگە لە دۆلار مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن، کەمدەکاتەوە.
 
کۆنووسی کۆبوونەوەی مانگی رابردووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دوێنێ بڵاوبووەوە و ئاشکرای دەکات، بانکەکە سوودی بانکی کەمکردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی نیگەرانی قووڵیان هەبووە لەسەر سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە