لە 9 مانگدا عێراق بایی زیاتر لە 63 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی عێراق، ئاماری نوێی قەبارەی هاوردەکردنی کاڵای بۆ 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عێراق بایی زیاتر لە 63 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، "کۆی گشتیی هاوردەی عێراق لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 2025ـەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول، گەیشتووەتە 63 ملیار و 93 ملیۆن دۆلار."
 
بەگوێرەی ئامارەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەو بڕە پارەیە بۆ هاوردەکردنی کاڵا لەلایەن هەردوو کەرتی حکومی و تایبەتەوە خەرج کراوە، بەم شێوەیە:
 
کەرتی تایبەت: 57 ملیار و 743 ملیۆن دۆلار
کەرتی حکومی: 5 ملیار و 350 ملیۆن دۆلار
 
بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوردەی حکومی بریتی بووە لە کاڵای بەکاربردن، کاڵای سەرمایەگوازری، بەرهەمە نەوتییەکان و پێداویستیی دیکە، لە کاتێکدا هاوردەی کەرتی تایبەت تەنیا کاڵای بەکاربردن و کاڵای سەرمایەگوزاری لەخۆگرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە