رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق و بانکی رافیدەین رەتیدەکەنەوە ماستەر کارد و ڤیزە کارد راگیرابن.
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو هەواڵانەی باسی راگرتنی ماستەر و ڤیزە کارد دەکەن، دوورە لە راستییەوە".
ئەمە دوای ئەوەدێت لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی راگرتن، یان لەکارکەوتنی ماستەر و ڤیزە کاردەکان لە عێراق بڵاوبووەوە.
هەر لەوبارەوە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی رافیدەین لە راگەیێندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باسی راگرتنی کارکردنی کارتەکانی پارەدان دەکەن و رایگەیاند: "کارتەکانی ماستەر و ڤیزە کارد کە لەلایەن بانکەکەوە دەرکراون بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق کاردەکەن و هیچ بڕیارێک لەلایەن کۆمپانیای ماستەر کارد یان لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ راگرتنیان دەرنەچووە."
بانکی رافیدەین داواشی لە هاووڵاتییان کرد گوێ بە دەنگۆکان نەدەن و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی هەواڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ