رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک دۆلاری ئەمریکی بە 106 هەزار و 300 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە دوێنێیەوە و نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن، 3600 تمەن بەرزبووەتەوە.
بەوپێیەش لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار بە رێژەی 7.16٪ دابەزیوە.
هەوڵە نەرێنییەکانی پەیوەست بە کاراکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای تمەنە بەرامبەر بە دۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ