نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 71 دۆلار دابەزی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ بە دابەزین کرایەوە، دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی عومان و ئێران ئاشکرایان کرد کە خولێکی دیکەی دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتن رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە جنێف بەڕێوەدەچێت.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور کە لەبەر توندبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هەفتەی رابردوو 72 دۆلاریشی تێپەڕاندبوو، ئەمڕۆ دووشەممە بۆ نزیکەی 71 دۆلار دابەزی.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش کە 67 دۆلاری تێپەڕاندبوو، ئەمڕۆ بە نزیکەی 65 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
عەباس عێراقچی، وەزیری دەروەی ئێران رایگەیاند، چانسی رێککەوتن هەیە و وەزیری دەرەوەی عومانیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە رۆژی پێجشەممە دەکرێت پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستاندنەکان بەدی بێت.
 
بەپێی شارەزایان، ئەگەر رێککەوتنێکی تەواو لە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەدی بێت، نرخی نەوت زۆربەی قازانجەکانی چەند هەفتەی رابردووی خۆی بە خێرایی لەدەستدەدات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە