نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 4090 دۆلار دابەزی

23-10-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دابەزی، یەک رۆژ پێش بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی بەرکاربەر لە ئەمریکا.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 0.2٪ دابەزی و بە نزیکەی 4090 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ رادەستکردنی لە مانگی 12 بە 4100 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە ئەمڕۆ بەڕێژەی 0.2٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەوەش بووە هۆکار بۆ ئەوەی کڕینی زێڕ لە وڵاتانی دیکە کە بە دراوی نیشتمانیی خۆیان مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن، گران بووەستێت.
 
برایان لان، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (گۆڵد سیلڤەر) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئێمە پاشەکشەیەک دەبینین لە نرخی زێڕدا و ئەوەش زۆر ئاساییە دوای بەرزبوونەوەکانی ئەم دواییە."
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "هێشتا نرخی زێڕ لەژێر گوشاردایە، بەڵام پێشبینی دەکەین دوای ئەو پاشەکشەیە نرخی زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوەی خۆی دووبارە بگرێتەبەر."
 
برایان لان پێوایە لە دوورمەودا هێشتا ئاراستەی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیە، بەڵام بۆ کورتخایەن بازرگانان دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.
 
سبەی ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی بەکاربەر لە ئەمریکا بڵاودەبنەوە و بەهۆی ئەوەی ئامارەکان کاریگەری لەسەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دادەنێن، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی بەرچاو لەسەر نرخی زێڕ دروستبکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕێک

ئۆنسەیەک زێڕ 4,500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.