سزادانی دوو کۆمپانیای رووسی نرخی نەوتی بەرزکردەوە

23-10-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێژەی 2.5٪ بەرزبووەوە، دوای ئەوەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیادا سەپاند.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 1 دۆلار و 56 سەنت بەرزبووەوە و بە 64 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 1 دۆلار و 53 سەنت بەرزبووەوە و بە 60 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمریکا داوای لە رووسیا کرد دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیێنێت و هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر ئەو وڵاتەدا کردووە.
 
ئەمریکا تاوەکو ئێستا رازی نەبوو گوشاری زیاتر لە رووسیا بکات و سزای کۆمپانیا نەوتییەکانی بدات بەهیوای ئەوەی ئەو وڵاتە رازی بکات بە ئاگربەست، بەڵام رووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا.
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر دوو کۆمپانیای گەورەی رووسیا، رووسنەفت و لوک ئۆیل سەپاند. هەفتەی رابردوو بەریتانیا سزای بەسەر ئەو دوو کۆمپانیایە سەپاندبوو.
 
لەلایەکی دیکەوە یەکێتیی ئەورووپا 19یەمین پاکێجی سزاکانی سەر رووسیای پەسەندکرد کە قەدەخەکردنی هاوردەکردنی گازی شلی LNG لە رووسیاوە لەخۆدەگرێت.
 
فلیپ نۆڤا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (فلیپ نۆڤا) رایگەیاند، "سزا نوێیەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیا دەبنە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت و ئەوەش نرخەکانی نەوتی بەرزکردووەتەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕێک

ئۆنسەیەک زێڕ 4,500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.