روودا دیجیتاڵ
نرخی زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمڕۆ سێشەممە دابەزی.
ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە رێژەی 1٪ دابەزی و یەک ئۆنسەی بە نزیکەی 5,170 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی زێڕ دوای سێ رۆژ لە بەرزبوونەوەی بەردەوام دێت کە نرخی زێڕی گەیاندبووەوە بەرزترین ئاستی سێ هەفتەی رابردووی خۆی.
هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ ئەمڕۆ بۆ پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی نرخی کانزای زەرد رۆژی رابردوو بە رێژەی زیاتر لە 2٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش گوشاری بۆ نرخی زێڕ و کانزاکانی دیکە دروستکردووە.
ئیلیا سپیڤاک، شارەزای بازاڕە داراییەکان، سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری تەیستی لایف لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئەو ترسەی کە لە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا هەیە و نرخی پشکەکانی دابەزاند لە بازاڕی زێڕ بەدینەکراو نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتبووەبەر."
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری داوەتە وڵاتان لە دوای بڕیارەکەی دادگەی باڵا، پاشگەزنەبنەوە لە رێککەوتنە بازرگانیە دوولایەنییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ