رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کەمێک بەرزبووەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت، "خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە."
دوێنی 100 دۆلار لە دەوروبەری 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا. حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 152 هەزار و 350 دینارە و خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە."
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران و پرسی بەربژێربوونی نووری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆکاری ناجێگیریی بەهای دینارە.
حاجی سابیر گوتی، بە هۆکاری هەڕەشەی ئەمریکا و مەترسی جەنگ لە ناوچەکە "بازرگانان خواستیان کەمە لەسەر کڕینی دۆلار بۆ هاوردەکردنی شتومەک لەم دۆخەدا."
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت، "دەنگۆی گۆڕینی بەربژێربوونی سەرۆکوەزیران هەیە و جێبەجێ بکرێ 100 دۆلار دادەبەزێ بۆ خوار 150 هەزار دینار."
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ بەم شێوەیە:
100 یۆرۆ: 178 هەزار دینار
100 پاوەند: 200 هەزار دینار
1000 کرۆنی سوێدی: 145 هەزار دینار
100 دۆلار: 13 ملیۆن و 300 هەزار تمەن
100 دۆلار: 4 هەزار و 300 لیرەی تورکیا
ملیۆنێک لیرەی سووریا: 119 هەزار و 500 دینار (78 دۆلار)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ