بەهۆی ترسی شەڕی ئێران و ئەمریکاوە نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی حەوت مانگی رابردوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێک نەوت نزیکەی 1٪ بەرزبووەوە؛ نەوتی برێنت بە 72.06 دۆلار و نەوتی سووکی تەکساس بە 66.89 دۆلارە.
 
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا تۆمارکرابێت، واتە لە مانگی حەوتی ساڵی رابردووەوە.
 
هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیەش بۆ چاوەڕوانیی وەبەرهێنەران بۆ گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەو کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە شاری جنێف لە سویسرا بەڕێوەبچێت.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە، 23-02-2026، رایگەیاند، ئەو پێی باشە واشنتۆن و تاران بگەنە رێککەوتن، بەڵام ترەمپ هۆشداریی تووندیشی دایە تاران و رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمی سەرنەگرێت، ئەوا "رۆژێکی زۆر خراپ" چاوەڕێی ئێران دەکات.
 
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە نیگەرانییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) دەکەن سەبارەت بە مەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگێکی سەربازیی درێژخایەن دژی ئێران.
 
لە چەند هەفتەی رابردوودا، ترسی هەڵگیرسانی ململانێی سەربازی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پچڕانی زنجیرەی دابینکردنی وزە، پاڵپشتێکی بەهێز بوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان، ئەمەش سەرەڕای ئەو پێشبینییانەی کە باس لە زیادبوونی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دەکەن لە ئەم ساڵدا.
 
هاوکات، بازرگانانی نەوت بە وردی چاودێری مەترسییە نوێیەکانی جەنگی بازرگانی دەکەن. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ هەوڵی سەپاندنی پێناسی نوێی گومرگی دەدات، دوای ئەوەی دادگەی باڵای ئەمریکا بەشێکی زۆر لەو گومرگانەی پێشووی هەڵوەشاندەوە کە سەرۆک بەسەر کاڵا هاوردەکراوەکاندا سەپاندبوونی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکان

عێراق و کۆمپانیای شیڤرۆن بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی سێ پارێزگا رێککەوتن

بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی ئەمریکا، محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی دوو رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کرد، بۆ گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە، زیقار و سەڵاحەدین