ئۆنسەیەک زیو بە زیاتر لە 88 دۆلارە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زیو جێگیرە و بە 88.24 دۆلارە. بەیانی ئەمڕۆ نرخی زیو لە دابەزین بوو و ئاستی 85.45  دۆلاری تۆمارکرد، بەڵام دواتر بەخێرایی زیانەکانی قەرەبوو کردەوە.
 
بەم پێیە ئێستا کیلۆیەک زیو لە بازاڕەکانی جیهان بە 2836 دۆلارە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ ئۆنسەیەک زیو ئاستی 88.89 دۆلاری تۆمارکردبوو. چوار رۆژی لەسەریەکیشە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە.
 
جێگیریی ئەمڕۆی نرخی زیو هاوکاتە لەگەڵ تۆمارکردنی داوایەکی یاسایی لەلایەن کۆمپانیای "فێدێکس" بۆ گواستنەوەی جیهانی، کە تێیدا داوای گێڕانەوەی تەواوی ئەو باجانە دەکات کە پێشتر دابووی، ئەمەش دوای ئەوەی دادگەی باڵای ئەمریکا بڕیارە "باری نائاسایی"ـەکەی دۆناڵد ترەمپی بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی هەڵوەشاندەوە.
 
لە بەرامبەردا ترەمپ وەک وەڵامێک بۆ بڕیارەکەی دادگە، هەڕەشەی بەرزکردنەوەی پێناسە گومرگییەکانی جیهانی لە 10%ـەوە بۆ 15% کرد. 
 
ئەم هەڵوێستە نوێیەی کۆشکی سپی بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لەوەی کە رەنگە رێککەوتنە بازرگانییەکان هەڵبوەشێنەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی ئەمریکا پابەندیی خۆیان بە رێککەوتنەکان پێشانداوە.
 
ترەمپ هۆشداریی تووندیشی داوەتە ئەو وڵاتانەی کە "یاری بە رێککەوتنە بازرگانییەکان دەکەن" و رایگەیاندووە کە گومرگی قورستر دەخرێتە سەریان.
 
لەسەر ئاستی سیاسی، بازاڕەکان بە وردی چاودێریی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە دەستپێبکەنەوە. سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێی باشە کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن، بەڵام هۆشداریشی دا کە ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمی واژۆ نەکرێت، ئەوا تاران باجێکی قورس دەدات.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکان

عێراق و کۆمپانیای شیڤرۆن بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی سێ پارێزگا رێککەوتن

بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی ئەمریکا، محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی دوو رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کرد، بۆ گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە، زیقار و سەڵاحەدین