رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە بە رێژەی 1٪ دابەزی و بەوپێیەش درێژەیدا بە دابەزینەکانی 9 رۆژی رابردووی خۆی.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دراوەکانی دیکە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بە رێژەی 1.6٪ دابەزی و بە 4335 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئیلیا سپیڤاک، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (تەیستی لایف) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازرگانان پێیانوایە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی لە ئاستێکی بەرزدا دەهێڵێتەوە و ئەوەش زیانی لە نرخی کانزای زەرد داوە."
لە داوی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نرخی زێڕ 18٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە و دۆلاری ئەمریکی براوەی شەڕەکە بووە کە وەک پەناگەیەکی ئارامی وەبەرهێنان چاوی لێدەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ