مانگی رابردوو داهاتی نەوتی عێراق 6.3 ملیار دۆلار بووە

24-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، مانگی رابردوو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و فرۆشەکەی بایی زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووە.  
 
وەزارەتەکە رۆژی سێشەممە (24ی حوزەیرانی 2025) لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بەگوێرەی ئاماری کۆتایی کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ـەوە دەرچووە، کۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو گەیشتووەتە 101ملیۆن و 630 هەزار و 925 بەرمیل و داهاتەکەشی 6 ملیار و 361 ملیۆن و 636 هەزار دۆلار بووە."
 
کۆی گشتیی بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی نەوتی نێوەڕاست و باشووری عێراق 100 ملیۆن و 365 هەزار و 335 بەرمیل بووە، لە کێڵگەی گەیارەی پارێزگای نەینەوا 955 هەزار و 684 بەرمیل بووە؛ بڕی نەوتی هەناردەکراویش بۆ ئوردن 309 هەزار و 906 بەرمیل بووە.
 
داهاتی نەوتی هەناردەکراوی مانگی نیسان نزیکەی 6.7 ملیار دۆلار بوو؛ داهاتی مانگی ئاداریش نزیکەی 8 ملیار دۆلار بوو.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە