رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 149 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە بە 148 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەبارەی هۆکاری بەرزبووەنەوەی بەهای دینار، حاجی سابیر دەڵێت، "سەکۆی ئەلیکترۆنی دابەشکردنی خێرا کردووە، دۆخی ئەمنی تاڕادەیەک جێگیرە و خواستیش لەسەر دۆلار کەمە، ئەوانە هەمووی هۆکاری بەررزبوونەوەکەن".
هەر ئەمڕۆ، بەشێوەی حەواڵە 9 ملیۆن و 200 هەزار تمەنی ئێران بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکییە.
هاوکات یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 174 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر سێ هەزار و 605 لیرەی تورکییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ