رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانیی وەبەرهێنەر و بازرگانان لە ئەنجامی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 7 مانگی رابردوودا.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 27 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 23 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمریکا هێزێکی زۆری سەربازی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆکردووەتەوە و ئامانجیەتی ئێران لە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی دووربخاتەوە.
ئێرانیش داکۆکی لە بەرنامەی ئەتۆمیی خۆی دەکاتەوە و پیتاندنی یورانیۆم بە مافی خۆی دەزانێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتاری ساڵانەیدا رایگەیاند، هێشتا ئەو وشەیە کە دەبێت لە ئێران بیبیستن نەیانبیستووە.
توشیتاکا تازاوا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (فوجیتۆمی سیکیۆریتی) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازرگانان چاوەڕێن بزانن ئایا شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران روودەدات یان نا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ