مانگی رابردوو 107 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە؛ 6.4 ملیۆنی لە هەرێمی کوردستانەوە بووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا، عێراق 107.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە کێڵگەکانی خۆی و هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە، کە داهاتەکەی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 25ـی شوباتی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری کۆتایی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ بڵاوکردەوە.
 
لەو مانگەدا عێراق 107 ملیۆن و 616 هەزار و 220 بەرمیل نەوتی خاو و چڕکراوەکانى هەناردە کردووە.
 
101 ملیۆن و 160 هەزار و 349 بەرمیل نەوت لە بەسرەوە هەناردە کراوە، شەش ملیۆن و 455 هەزار و 871 بەرمیلی دیکەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە کراوە.
 
داهاتی نەوتی عێراق لەم مانگەدا شەش ملیار و 485 ملیۆن و 294 هەزار دۆلار بووە.
 
بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی 2025، هەناردەی نەوت لە کانوونی دووەمدا 34 هەزار و 841 بەرمیل کەمی کردووە، بەڵام داهاتەکەی 96 هەزار و 865 دۆلار زیادی کردووە.
 
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان ئەو دوو مانگەدا 458 هەزار و 344 بەرمیل زیادی کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دراوی دیجیتاڵیی بیتکۆین

نرخی بیتکۆین بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 65 هەزار دۆلار

نرخی بیتکۆین ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 1000 دۆلار بەرزبووەوە و بە نزیکەی 65 هەزار و 550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەو پێیەش نرخی بیتکۆین لە ماوەی یەک رۆژدا نزیکەی 2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە