داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسان نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بووە

26-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی دووشەممە (26ی ئایاری 2025)، کۆی گشتیی هەناردەی نەوت و داهاتی بۆ مانگی نیسانی رابردوو راگەیاند، داهاتەکەی زیاتر لە شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە.
 
بە گوێرەی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)،  100 ملیۆن و 953 هەزار و 282 بەرمیل (سەد ملیۆن و نۆسەد و پەنجا و سێ هەزار و دوو سەد و هەشتا و دوو بەرمیل) هەناردەکراوە.
 
داهاتەکەشی شەش ملیار و 738 ملیۆن و  309 هەزار دۆلارە (شەش ملیار و حەوت سەد و سی و هەشت ملیۆن و سێ سەد و نۆ هەزار دۆلار).
 
ئامارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتیی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی نەوتی ناوەڕاست و باشووری عێراق  99  ملیۆن و  752 هەزار و 879   بەرمیل بوو، هەناردەکردن لە کێڵگەی گەیارە 900   هەزار و 584  بەرمیل بووە. هەروەها هەناردەکردن بۆ ئوردن،  299  هەزار و 819  بەرمیل بوو.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەرووی هورمز

شارەزایەکی بازرگانی: داخستنی گەرووی هورمز بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان تێکدەدات

شارەزایەکی بواری گواستنەوەی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، داخستنی گەرووی هورمز بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان تێکدەدات و حکومەتی عێراق ناچار دەکات رێڕەوی بازرگانیی خۆی بەرەو بەندەری مێرسینی تورکیا بگۆڕێت، کە ئەوەش تێچوویەکی زۆرتر و کاتێکی زیاتری دەوێت